نوێترین تۆژینه‌وه ده‌ری خستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، ئه‌گه‌ری زوو مردنیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی زیاتره، به‌هۆی ئه‌و خووه خراپانه‌یان كه له درێژایی شه‌و و له‌كاتی بهخهربووندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تۆژینه‌وه‌كه له گۆڤاری (Chronobiology International) بڵاو كراوه‌ته‌وه و توێژه‌ری فینله‌ندی كریستهر هۆبلین له په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی پیشه‌یی فینله‌ندا ئه‌نجامیداوه و ده‌ركه‌وتووه "ئه‌وانه‌ی شه‌وان دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌روه‌ها تا دره‌نگانی رۆژ له‌نێو پێخه‌فی خه‌ودا ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ری زوو مردنیان زیاتره به‌راورد به‌وانی دیكه، به‌هۆی ئه‌و خووه خراپانه‌ی كه له درێژایی شه‌ودا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
توێژه‌ر كریستهر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌وانه‌ی دره‌نگ ده‌خه‌ون به‌راورد به كه‌سانی دیكه زیاتر خۆراكی ناته‌ندروست و جگه‌ره و مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌خۆن و ده‌كێشن، ئه‌م خووه خراپانه‌ش ده‌بنه هۆكاری مردنی پێشوه‌خته.
تۆژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 24 هه‌زار كه‌سی دووانه‌یی له‌نێوان ساڵانی 1981 تا 2018 كراوه كه 10%یان زیاتر كه‌سانی شه‌وانه بوونه، له تۆژینه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها حیساب بۆ ئاستی زانستی و خواردنه‌وه‌ی هۆشبه‌ر و جگه‌ره و خووه خراپه‌كانیش كراوه.
دوای چاودێریكردن بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵ، توێژه‌ر كریستهر هۆبلین بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، مردنیان به ڕێژه‌ی 9% زیاتره به‌راود به‌و كه‌سانه‌ی زوو ده‌خه‌ون و زووش له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
كریستهر جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌وانه‌ی دره‌نگ ده‌خه‌ون به‌شێوه‌ی ئاسایی زیاتر فێری خووی خواردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و جگه‌ره و خواردنه زیانبه‌خشه‌كان ده‌بن، ئه‌مانه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ مردنی پێشوه‌خته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.