ھێزەكانی سەربە فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك، 24 كەسی بیانییان دەستگیر كرد كە لەناو تانكەرێكدا خۆیان حەشاردابوو و ھەوڵیاندەدا بە نایاسایی بچنە پارێزگای سەڵاحەددین.
لەوبارەیەوە فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەربە ھۆبەی بازگەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك بە ھەمانگی لەگەڵ ھێزەكانی سەربە بەشی كاروباری ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای كەركووك لە بازگەی شەھیدان، 24 كەسی بیانییان دەستگیركردووە.
روونیشی كردووەتەوە كە دەستگیركراوەكان، لەناو تانكەرێكدا خۆیان حەشاردابوو و ھەوڵیاندەدا بە نایاسایی لە بازگەكەوە ببپەڕنەوە.
راشیگەیاندووە كە دەستگیركراوەكان دوای ئەوەی لەناو تانكەرەكەدا دەرھێنران، پشكنینیان بۆ كراوە و دەركەوتووە رەوشی تەندروستییان باشە.
لای خۆیەوە موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، لە لێدوانیكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە دەستگیركراوەكان، ھەڵگری رەگەنامەی بەنگلادیش-ن و ھەوڵیاندابوو لە پارێزگای كەركووكەوە بە نایاسایی بچنە پارێزگای سەڵاحەددین.
لەبازگەیەك 24 بەنگلادیشی دەستگیركران كە خۆیان لەنێو تانكەرێكی سووتەمەنیدا حەشاردابوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.