قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، له‌ماڵێكدا كه وه‌كو كۆگا به‌كاریهێناوه ده‌ست به‌سه‌ر (131) پارچه جگه‌ری (250) گرامی ئێرانی‌دا گیراوه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستو له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، له‌كاتی هه‌بونیدا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن له‌ناوی ده‌به‌ن و شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی: به‌هۆی چه‌ندینجار خاوكردنه‌وه و جارێكی دیكه به‌ستنه‌وه‌یدا لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (27) كیلۆگرام جگه‌ری دیكه‌دا گرتوه، كه‌به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری گۆشت و مریشك لهبهفرگدا دهدههێندرێت جارێكی دیكه نابێت دوباره بیبه‌ستێته‌وه، چونكه ده‌بێت بهناوهندێك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌كتریا هه‌روه‌ها بههاخۆراكیهكهی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
سلێمانی.. بڕێكی زۆر جگه‌ری ئێرانی له‌ناوبرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.