Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:45

پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوەو خۆڵبارینيش چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە..
ئەمڕۆ سێ شەممە 4- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 - 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 – 20  كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 5- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, ئەگەری درووسبونی تۆزێكی سووك هەیە لە باشووری هەرێم.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 - 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 10 – 20  كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 
سلێمانی : 43
دهۆك : 43
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 43
گەرمیان : 47

هاوكات بەشی پێشبینی رایگەیاند :بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەم پێنج شەم هەینی ڕادەی بەرزبوونەوەی بەرزترین پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی دەبێت ,سەنتەری پارێزگاكان لە سەرووی 41 پلەی سیلیزی ئیدارەی گەرمیان لە سەرووی 44 پلەی سیلیزی ناوچە شاخاوییەكان لە نێوان (36-40) پلەی سیلیزی ناوچە سنووریەكان لە نێوان (28-32) پلەی سیلیزی دەبێت . كاریگەری قوڵ بوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی كاریگەرییەكەی تا ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت پاشان پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت  . 

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، پێشبینی كردووە كە هەفتەی داهاتوو خۆڵبارین چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.

 


 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.