وهزیری پهروهردهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه پارساڵ 22 قوتابخانهی ناحكوومی له ههرێمی كوردستان سزادراون، جهختیشی كردهوه كه سزای ههر یهكێك لهو قوتابخانه ناحكوومییانه لهنێوان 10 ملیۆن تا 70 ملیۆن بووه.
ئالان حهمه سهعید وهزیری پهروهرده ڕایگهیاند: 15 ههزار و 664 مامۆستا و فەرمانبەری دانەمەزراو هەلی کاریان بۆ ڕەخسێندراوە لە کەرتی خوێندنی ناحکوومی.
ڕاشیگهیاند: هەموو ناوەندێکی خوێندنی ناحکوومی دەبێت رێژەی مامۆستایانی هەمیشەیی (واتا ئەو مامۆستایانەی کە میلاکی خۆیانن و دانەمەزراون ) لە 80% کەمتر نەبێت ، وە 20% مافیان هەیە لە کۆی گشتیی مامۆستاکانیان ( ستافی وانەوتنەوە) لە مامۆستایانی میلاکی حکوومی بن، ئەوەش بە گوێرەی رێکارێکە کە دەبێت مامۆستای میلاکی حکوومی کە دەیەوێت لە ناوەندێکی ناحکوومی دەوام بکات بە یەکێک لەم سێ شێوازە بێت:-
1- خواستن .
2- مۆڵەتی بێ مووچە.
3- پاش تەواوبوونی دەوامی ناوەندی خوێندنی حکوومی.
ئالان حهمه سهعید گوتی: لەم بابەتە وەزارەتی پەروەردە زۆر بە وردی کاری کردووە کە یاسا وەک خۆی جێبەجێ بکات، ساڵی خويندنی 2022-2023 ژمارەی سەرپێچیکارانی ناوەندیی خوێندنی ناحکوومی 22 ناوەند بوون کە سزای ماددی لە 10 ملیۆن دینار تا 70 ملیۆن دینار و سزای کارگێریی پێویست گیراوەتەبەر بەرامبەریان بە گوێرەی رێژەی سەرپێچییەکەیان.
گوتیشی: دەمەوێت بە هەمووان ڕابگەیەنم لە رێگەی جێبەجێکردنی یاساوە ڕێگە لەوە گیراوە کەرتی خوێندنی حکوومی فەرامۆش بکرێت و لە هەمانکاتدا دەرفەتی هەلی کاری زیاتر رەخسێندراوە لەکابینەی نۆیەم کە داتاکان بەم جۆرەن:-
1- ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی ناحکوومی بریتین لە (12090) مامۆستا، ژمارەی مامۆستایانی هەمیشەیی کە دانەمەزراون و میلاکی خوێندنی ناحکوومی خۆیانن بریتین لە (11524) مامۆستا و ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوی حکوومی بریتین لە (566) مامۆستا.
2- ژمارەی فەرمانبەرانی خوێندنی ناحکوومی بریتین لە (4259) فەرمانبەر کە ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی ناحکوومی کە میلاکی خۆیانن و دانەمەزراون بریتین لە (4140) فەرمانبەر، وە ژمارەی فەرمانبەرانی حکوومی کە لە کەرتی ناحکوومیش کار دەکەن بە گوێرەی یاسا بریتین لە (119) فەرمانبەری حکوومی .
وهزیری پهروهرده ئاماژهی بهوهش دا: بەمجۆرە ئەوانەی کە دەرچووی دانەمەزراون لە کەرتی خوێندنی ناحکوومی دەرفەتی کارکردنیان بۆ ڕەخساوە وەک مامۆستا و فەرمانبەر ژمارەیان بریتیە لە (15664) پازدە هەزار و شەش سەد و شەست چوار مامۆستا و فەرمانبەر لە کۆی گشتی (16349) شازدە هەزار و سێسەد و چل و نۆ مامۆستا و فەرمانبەر لە کەرتی خوێندنی ناحکوومی.
جهختیشی كردهوه كه لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردن بەردەوام دەبن لەسەر کۆی گشتیی ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی و چەندین لیژنەی باڵای هەمیشەیی پێک دەهێندرێت لەسەر ئاستی وەزارەت، هەروەها میکانیزمی نوێ بۆ ئامادەبوونی قوتابیانی پەیمانگە ناحکوومییە پێنج ساڵەییەکان دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.