پاپا فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ركۆنه‌ی ڕووداوی بێڕێزیكردن و سوتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزی كرد له وڵاتی سوێد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕووداوه‌كه له ناخه‌وه توڕه و بێزاری كردووه.
پاپای ڤاتیكان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئیتحاد)ی ئیماڕاتی گوتی كه ڕێگه‌دان و ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وانه و بێڕێزیكردن به هه‌ر ئایین و كتێبێكی پیرۆز به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵكردن نییه و ده‌بێت سه‌ركۆنه بكرێت.
گوتیشی: هه‌ست به توڕه‌یی و بێزاری ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌موو كتێبێكی پیرۆز رێزی لێ بگیرێت له‌به‌ر ڕێزگرتن له باوه‌ڕداران.
پاپا فڕه‌نسیس جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌بیانۆی ئازادی ڕاده‌ربڕین ڕێگه به‌م جۆره كرده‌وانه بدرێت و سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵكی بكرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی (سه‌لوان مۆمیكا) لە وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو بە بێرێزیکردن و سووتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێكی شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌خت، ڕووداوه‌كه کاردانەوەی توندی لەنێو وڵاتانی ئیسلامی دروست كرد و زۆرێك له وڵاتان سه‌ركۆنه و ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان كرد.
دوای ڕووداوه‌كه، رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی كرده ناڕه‌واكه‌یان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموولایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.
هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی سوێدی له شاری به‌غدا كرد و یاداشتێكی توندی ناڕه‌زایی ڕاده‌ستی باڵیۆز كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواشی له حكوومه‌تی سوێد كرد ڕێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وایه‌تی نه‌داته هیچ كه‌سێك كه سوكایه‌تی به پیرۆزی ئایینه‌كان بكات.
دوای ئه‌مه وڵاتی سوید له ڕێگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یانه‌وه به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی له عێراق كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و بكه‌ری كرده‌وه‌كه به‌پێی یاسای تاوانی رق لێبوونه‌وه‌ی سوێد راپێچی دادگه‌ی ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: رۆژی هه‌ینی ڕابردوو باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری ستۆكهۆڵم نامه‌یه‌كی له جان كنۆستن بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد پێ گه‌یشتووه كه ئاڕاستەى عێراق و وڵاتانى ئەندامى رێکخراوى هاریکاریی ئیسلامى کراوە و تیایدا هاتووە "لە قوڵایی دڵەوە گوزارشت لە نیگەرانی خۆمان دەکەین سەبارەت بە رووداوى سوتاندنى قورئان لەبەردەم مزگەوتى گەورەى ستۆکهۆڵم".
له نامه‌كه‌ی جان كنۆستن بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد هه‌روه‌ها هاتووه "حکوومەتی سوید بە توندی ئەم کارانەی دژ بە ئیسلام رەت دەکاتەوە و پشتیوانی و چاوپۆشی لە هیچ کارێکی دژ بە ئاینی ئیسلام ناکات، جگە لەوەش وڵاته‌كه‌مان هەست بەوە دەکات كه مسوڵمانانی وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکەش بەو رووداوە هەستیان بە سووکایەتی کردووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "پۆلیس لەبارەی ڕووداوه‌كه ده‌ستی به لێکۆڵینەوە كردووه و تۆمەتبار بەپێی یاسای تاوانی رق لێبوونەوەی سوید ڕاپێچی دادگه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.