یانه‌ی ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پاتریك ڤێرای وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی دیاریكرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی یانه‌كه ڤێرا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ستراسبۆرگی گرتۆته ئه‌ستۆ، له‌مباریه‌وه سه‌رۆكی یانه فه‌ره‌نسیه‌كه مارك كلیر له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی به‌خێرهاتنی پاتریك ڤێرای كرد‌و رایگه‌یاند ڤێرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ناسم، بۆیه هاتنی ئه‌و خۆشحالی كردم، ئه‌و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێدایه كه ئێمه به‌دوای ده‌گه‌راین، راهێنه‌رێكی شاره‌زاو لێهاتووه، زانیاری زۆری له‌سه‌ر لیگاوه‌ن و یاریزانانی لاو هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا ڤێرا رایگه‌یاند، خۆشحاڵم به‌وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ستراسبۆرگ، یانه‌یه‌كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی قوڵه، بایه‌خ و گرنگی زۆر له‌ناو ناوچه‌یه به‌تۆپی پێی ده‌درێت، بۆیه لێره‌وه ده‌لێم وەک ڕاهێنەرێک شتێکی سەرنجڕاکێشە کە بتوانیت شتێک بنیات بنێیت لە هەمان کاتدا لەسەر ئەو بەهایانە بنیات بنێیت کە هێزی یانەکەیان پێناسە کردووە.
یانه‌ی ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسی پاتریك ڤێرای وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی دیاریكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.