ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری دا له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕیوه‌بچێت.
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاریداوه بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م دووسبه‌ی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 4ی تهمووز ئه‌نجام ده‌درێت، كۆوبونه‌وه‌ی دووه‌میش رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 6ی تهمووز به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌ی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌وته نێو پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان و ئه‌نجام نه‌درا، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك و به‌رده‌وامی كاره‌كانی حكوومه‌ت، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاری دا له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.