Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 18:24

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی لە کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک پیاوی ئایینیی مەسیحی دەکات

کوردستان TV
100%

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی لە کوردستان و پیاوانی ئایینیی مەسیحی لە دیدارێکدا جەختیان کردەوە کە ئەرکی هەموو لایەکە کار بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندییەکان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 02ـی 07ـی 2023 یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی لە کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک پیاوی ئایینی مەسیحی کرد، کە پێکھاتبوون لەھەریەک لە مەتران ماڕ بەشار مەتی وەردە، سەرۆکی ئەسقوفەکانی ھەولێر لە کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی، مەتران ماڕ نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی ئەبرەشیەی مووسڵ و کەرکووک و ھەرێمی کوردستان لە کەنیسەی سریانی ئەرسەدۆکس و نیافەتی ئەسقوف ماڕ ئەبریس یۆخەنا، ئەسقوفی کەرکووک و دیانا و یاریدەدەری پاتریارکی لە کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری، مەتران نەسنائێل نەزار سەرۆکی ئەبرەشیەی ھەولێر و ھەموو ھەرێمی کوردستان، لە کەنیسەی سریانی کاسۆلیکی، ئەمیل ستێفان ھەریری، ڕاوێژکار لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و خالید ئەلبێر بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف.

یەکێتیی زانایانی لەبارەی دیدارەکە ئاماژەی بەوە دا کە "لەم دیدارەشدا ھەردوو لایەنەکان دووپاتیان کردەوە کە ئەم پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەرکی هەموو لایەکە کە کار بکات بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.