Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:55

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت.. چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی زراره‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردن (1 ملیار و 242 ملیۆن دینار) بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى لە گوندى زەرواوى زرارەتى.

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە سەر فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى یەک ملیار و 242 ملیۆن و 941 هەزار و 97 دینار بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى:-

-  قیڕتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو.

-  دروستکردنى پۆندى گوندى زەرواو.

-  دروستكردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.