Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:32

بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە سبەی مووچەی خانەنشینانی عێراق دابەشدەكرێت

کوردستان TV
100%

پشووی جەژنی قوربان وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق دوادەخات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2-7-2023 دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند كە وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان سبەی دووشەممە دەبێت.
لەوبارەیەوە حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەستەی خانەنشینی سەرجەم ڕێكارەكانی وردبینی بۆ مووچەی خانەنشینان تەواوكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پاشنیوەڕۆ مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت و هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە-شی بۆ پشووی جەژنی قوربان گەڕاندەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.