مانچستەر یونایتد لە گفتوگۆکانی بۆ درێژكردنهوهی گرێبەست لەگەڵ دەیڤد دیخیا گۆڵپارێز بەردەوام بێت، تەنانەت دوای تەواوبوونی گرێبەستی ئێستای.
یاریزانە ئیسپانییە تەمەن 32 ساڵەکە ئهمرۆ دەبێتە یاریزانێکی ئازاد، دوای دانوستانە درێژخایەنەکان کە تا ئێستا چارەسەری لێنەکەوتۆتەوە.
وە هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دی خیا گرێبەستێکی نوێی واژۆ کردووە، پێش ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە کشانەوەی ئۆفەرە کۆنەکە و پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی جیاواز ڕابگەیەنێت.
دی خیا لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە یونایتدەوە کردبوو، لەگەڵ ئەوانیش نازناوی خول و جامی کیشوەرەکان و جامی کاراباو و قەڵغانی خێرخوازی و خولی ئەوروپای بەدەستهێنا.
یانەکە بەردەوامی گفتوگۆکانی لەگەڵ گۆڵپارێزە دێرینەکەی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ ئەندرێ ئۆنانای کامیرۆنی، گۆڵپارێزی ئیتاڵی ئینتەرمیلان كردووه.
هەواڵەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، یانەی نەسری سعوودی کاردەکات بۆ ئەوەی گۆڵپارێزەکه بباته سعودیهو لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی یەکبگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.