پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه1ی7ی2023" ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سوك لە کاتەکانى ئێوارەدا .
راشیگه‌یاندراوه" پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" سبه‌ی یه‌كشه‌م2ی7ی2023" ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له‌تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 38
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران :39
گەرمیان : 45.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.