وڵاتی سعوودییه ئه‌مڕۆ هه‌ینی خه‌ڵاتی باشترین شاندی حه‌جی ئه‌مساڵ كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات به‌خشییه شاندی حه‌جی عێراق.
نوێنه‌رایه‌تی حه‌جی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی وڵاتی سعوودییه خه‌ڵاتی باشترین شاندی حه‌ج كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات له پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا به‌خشییه شاندی عێراق.
نوێنه‌رایه‌تییه‌كه له كاتێكی تری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتاییان به پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ هێنا و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا حاجییانی عێراق له ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه ته‌واوی ئه‌و پلانانه‌ی دایانڕشتبوو له پێشوازیكردن و شوێنی مانه‌وه و دابینكردنی خواردن و خواردنه‌وه و هاتوچۆ به‌ته‌واوی و بێ هیچ كه‌موكوڕییه‌ك جێبه‌جێ كراون و ته‌واو سه‌ركه‌وتووبوون له پلانه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.