شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی گه‌رما به‌ڕێوه‌یه و له ناوه‌ڕاست یاخود كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته عێراق و له هه‌ندێ ناوچه پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه.
سادق عه‌تییه شاره‌زای كه‌شناسی گوتی: شه‌پۆڵێكی به‌تینی گه‌رما به‌ره‌و عێراق به‌ڕێوه‌یه و له ناوه‌ڕاست یاخود كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته سنووره‌كانی وڵات.
گوتیشی: به گه‌یشتنی شه‌پۆڵه‌كه، پله‌كانی گه‌رما له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان له باشوور تا باكور به‌رز ده‌بێته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه‌ی باشووری عێراق پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 سیلیزی به‌رز بێته‌وه.
سادق عه‌تییه شاره‌زای كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كاریگه‌ریی شه‌پۆڵه‌كه ته‌نیا بۆ سه‌ر عێراق نابێت، به‌ڵكو پله‌كانی گه‌رما له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه، كوێت، میسڕ و توركیا و ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداویش به‌رز ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.