یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی ناڕه‌وای په‌نابه‌رێكی عێراقی له وڵاتی سوێد بڵاو كرده‌وه كه هه‌ڵسابوو به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز.
یه‌كێتی زانایان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا "بە توندی ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هاووڵاتییەکی عێراقی دانشتووى وڵاتی سوید دەکەین، ئەمە کارێکی تێکدەرانە و پێچەوانەی بنەماکانی ئازادی و رێزگرتنە لە یەکتری و پێکەوەژیان، بەتایبەت لەم رۆژە پیرۆزانەی جەژنی قوربان".
ئاماژه‌شی دا "ئەم کارە قێزەونە بریندارکردنی هەستی سەرجەم موسڵمانانە و بێڕێزییە بەرامبەر کتێبە ئاسمانییەکان".
یه‌كێتی زانایان داواشی كرد "پێویستە لە ئاستی باڵا لایەنی پەیوەندیدار ئیجرائاتی پێویست ئەنجام بدات، چونکە بێڕێزیکردن بەرامبەر پیرۆزییەکان هیچ پاساوێک هەڵناگریت و هێڵی سوورە و نابێ بەهیچ شێوەیەک رێگەی پێ بدرێت".
دوێنێ چوارشه‌م پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی (سه‌لوان مۆمیكا) لە وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێكی شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌خت، ڕووداوه‌كه کاردانەوەی توندی لەنێو وڵاتانی ئیسلامی دروست كرد و زۆرێك له وڵاتان سه‌ركۆنه و ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان كرد.
لای خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی كرده ناڕه‌واكه‌یان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموولایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.