ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركياوه پێگه‌يشت.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان پيرۆزباييى جه‌ژنى قوربانى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى ئه‌ردۆغان، پيرۆزبايى جه‌ژنى له به‌ڕێزيان و گه‌لى توركيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
هه‌ردوولا هيوايان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خێر و خۆشى و ئاسووودهيى بۆ هه‌موو لايه‌ك بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيى نێوانيان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.