دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ڕووداوی بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له وڵاتی سوید، هاووڵاتییانی شاری به‌غدا خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوید ئه‌نجام دا و چوونه نێو باڵیۆزخانه‌كه‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتی شاری به‌غدا له ناوچه‌ی ساڵحییه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوید گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ڕووداوی بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له وڵاتی سوید.
خۆپیشانده‌ران ده‌رگه‌ی باڵیۆزخانه‌یان تێپه‌ڕاند و چوونه ناوییه‌وه و داوای رۆیشتنی ده‌ستبه‌جێی باڵیۆز و داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌یان كرد.
دواتر به هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق باڵیۆزخانه‌ی سوید له خۆپیشانده‌ران چۆڵ كرا و بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و خۆپیشانده‌ران كرانه ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌می ڕابردوو پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی (سه‌لوان مۆمیكا) لە وڵاتی سوید هەستا بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم، ڕووداوه‌كه بووه هۆكاری دروستبوونی کاردانەوەی زۆر لە وڵاتانی ئیسلامی، له‌نێویشیاندا حکوومەتی عێراق بە فەرمی ئیدانە و سه‌ركۆنه‌ی ڕه‌فتاره‌كه‌ی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.