Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:40

رێنمایی تەندروستی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی

کوردستان TV
100%

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون، پێوستە لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بكرێت:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت كە ڕێگەپێدراون و پزیشكی ڤێتێنەرنەی سەرپەرشتی دەكات.
2- لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن و پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی، پێویستە جل وبەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش،جزمە،سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەمووچاو) بەكاربهێنرێت.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لەچواردەوری سەربڕەكە (قەساب) و نابێت هاوكاری بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچەكردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستكێش مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچەپارچە بكە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەكردنی تایبەت بەگۆشت و شوشتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنان.
7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریین ڕوونكراوە.
8-  باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەل بوماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی (4 -8) پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی تری هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەری نەبڕێت بو دوربوون لەتای خوین بەرببوون، ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەكان دەگوازرێتەوە، بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە بەهۆی گەنە و مێروەكانی لەسەر ئاژەڵەكان دەژین و دەگوازرێتەوە.


ژێده‌ر- راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.