Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:29

پارێزگاری هەولێر ماڵی ئارامی بۆ بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتان بەسەركردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری یاریدەدەری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و بەڕێوەبەری EJCC پارێزگا و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر، سەردانی ماڵی ئارامی بۆ بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتان كرد.
لەسەردانەكەیدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە نزیكەوە لەڕەوشی ژیان و تەندروستی و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتانی كۆڵییەوە و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و چاودێرانی ماڵی ئارام كرد بۆ خزمەتكردن و جێبەجێكردن و ئەنجامدانی ئەرك و كارەكانییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.