Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:28

وەزیری تەندروستی عێراق داوا لە ھاووڵاتییان دەكات ئاژەڵەكانیان لە كوشتارگەكان سەربڕن

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 120 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنەربوون لە عێراق تۆماركراوە.
کوردستان TV
100%

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق، داوای لە ھاووڵاتییان كرد كە لەچوارچێوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، ئاژەڵەكانیان لە ماڵەوە سەرنەبڕن، بەڵكو لە كوشتارگەكان سەریان ببڕن.
ساڵح حەسناوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە ھێشتا تۆماركردنی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەردەوامە و گوتی: لەئێستادا، كۆنترۆڵكردنی تای خوێنبەربوون لە عێراق بەراورد بە ماوەكانی رابردوو، باشترە.
وەزیری تەندروستیی عێراق داوایشی لە ھاووڵاتییان كرد كە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، ئاژەڵەكانیان لە ماڵەوە سەر نەبڕن، بەڵكو لەچوارچێوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە كوشتارگەكاندا، سەریان ببڕن.
ھەروەھا وەزیری تەندروستیی عێراق، داوای لە قەسابەكان كرد كە لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵەكاندا، پابەندبن بە رێنماییەكانی تەندروستی و گوتی: پێویستە قەسابەكان لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵەكان، دەستكێش لەدەست بكەن و و جلوبەرگی خۆپارێزیی لەبەر بكەن، ھەروەھا ئەو شوێنەی كە ئاژەڵەكانیان تیایدا سەردەبڕن، بە باشی پاكی بكەنەوە.
ئەوەیش لە كاتێكدایە لە مانگی ئایاری رابردوودا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندورستیی عێراق، سەیف بەدر رایگەیاندبوو كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 120 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنەربوون لە عێراق تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەیشدابوو كە لەو ژمارەیە، 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.
ساڵانە لە عێراق و ھەرێمی كوردستان لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قورباندا، بەشێك لە ھاووڵاتییان روو لە بازاڕی ئاژەڵان دەكەن و ئاژەڵ دەكڕن، بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژندا بیانكەن بە قوربانی.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.