Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:39

پاڵاوگەی كەربەلا بەنزینی ئۆكتان 97 دەخاتە بازار

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای پاڵاوگەكانی ناوەڕاست بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆكتان 97 ی لە پاڵاوگەی كەربەلا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عائد جابر عومران، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی ناوەڕاست، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پاڵاوگەی كەربەلا بە بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆكتانی بەرز" 97" دەستیپێكردووە.
 جەختیشی لەوە كردەوە كە توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ 100% زیاد دەبێت.
گوتیشی: ئەم بەرهەمە لە ماوەی داهاتوودا بە بازاڕە ناوخۆییەكان دەفرۆشرێن و پاڵاوگەكە لە نێوان 4 بۆ 5 ملیار دۆلار بۆ گەنجینەی دەوڵەت لە قەبارەی هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوە دابین دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.