یانەی لیڤەرپوڵ بە فەرمی رایگەیاند کە درێسی ژمارە 7ی ریدز درا بە لویس دیاز یانەی لیڤەرپوڵ دووپاتی کردەوە کە لویس دیاز درێسی ژمارە 7 لەبەر دەکات کە پێشتر کینی داڵگلیش و لویس سوارێز لەبەریان کردبوو.
دیاز لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە یانەی پۆرتۆوە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپولەوە کرد، لە لیڤەرپوول پێشتر درێسی ژمارە 23 یاری دهكرد، یاریزانە کۆڵۆمبییەکە بۆ وەرزی نوێ بە ژمارەی نوێ لە یاریگا ئامادە دەبێت.
لیڤەرپوول لە پێگەی فەرمی یانەکەیدا نووسیویەتی ، هەموو درێسەکانی لویس بە ژمارە 23ی چاپکراو لەلایەن یانەکەوە کۆ دەکرێتەوە و دەبەخشرێتە دامەزراوەی لیڤەرپوول و لهمهودوا یاریزانهكه به درێسی ژماره حهوت دهردهكهوێت، میلنەر دوا یاریزان بوو کە درێسی ژمارە 7ی لیڤەرپوولی پۆشی، كه ئهمیش دوای تهواو بوونی یاریهكانی ئهم وهرزه ریزی یانهی لێڤهرپۆلی بهحێهێشت.
لیڤهرپول: درێسی ژمارە 7ی ریدز درا بە لویس دیاز
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.