یانەی بارسێلۆنا بەشێوه‌یه‌كی فەرمی ڕایگەیاند، ئیلکای گۆندۆگانی ئه‌ڵمانی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی به‌گرێبه‌ستێكی بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا هاتووه، دوای ته‌واو بوونی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر ستی، له‌پێناو به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه بۆ وه‌رزی داهاوو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گۆندۆكان گوازرایه‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه.
گۆندۆكان تا هاوینی دوو هه‌زارو بیست و پێنج درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌پۆشێت له‌گه‌ڵ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه بۆ سالێك و به‌مه‌رجی پێ بژاردنی چوارسه‌د ملیۆن یۆرۆ له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، وەرزی ڕابردوو گوندۆگان لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش درەوشایەوە و سێیانه‌ی مێژووییان تۆمارکرد، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بردنه‌وه‌ی خول و جامی ئینگلته‌راو چامپیۆنزلیگ، گۆندۆان په‌نجاو یه‌ك یاری له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه جیاوازه‌كان ئه‌نجامداوه و یازده گۆلیشی تۆماركردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.