Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:44

نرخی دۆلار لە‌ هەولێر و بەغدا بزانە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ، لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حوڕرییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 147 هەزار و 300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.لە كاتێكدا سەرلەبەیانی دوێنێ دووشەممە، نرخەكەی 147 هەزار و 800 دیناربوو.
هەروەها نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 148 هەزار و 500 دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 146 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 350 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتە 147 هەزار و 250 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.