Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:33

یەكەم سەنتەری دووبارە راهێنانەوە بۆ چارەسەركردنی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان كرایەوە

کوردستان TV
100%

لە 26ی حوزەیران رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكاندا، یەكەم سەنتەری دووبارە راهێنانەوە لە عێراق بۆ چارەسەری ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان لە كەركووك، كرایەوە.
ئەمیر نوری بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی كەركووك، راگەیاند، دەست بە هاویشتنی هەنگاوی جددیی كراوە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ تەشەنەسەندنی كێشەی بازرگانی پێوەكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە عێراق.
ئەمیر نوری ئاماژەی بەوەكرد، یەكەم سەنتەری دووبارە راهێنانەوە لە كەركووك بۆ چارەسەری ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان كرایەوە كە سەدان كەس تێیدا چارەسەر وەردەگرن.
هەروەها ئاشكرایكرد، نزیكەی 200 كەس لە زیندانەكانی كەركووك بە تاوانی "بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان" بەندكراون.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی كەركووك راشیگەیاند: "هەنگاوی جددیی بۆ رێگریكردن لە بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەگیرێتەبەر، كە تا دێت زیاتر بڵاودەبێتەوە. بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، رێوشوێن بۆ سزادانی ئەو كەسانە ناگیرێتەبەر كە ئالوودەی ماددەی هۆشبەرن و خۆیان سەردانی سەنتەری دووبارە راهێنانەوە دەكەن. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.