سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا، هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن، جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيدانى عێراق كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی 06ـی 2023 له به‌رلين له‌گه‌ڵ فرانسيسكا برانتنه‌ر، سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که به ئامابوونی باڵیۆزی عێراق له به‌رلین به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا باسيان له ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م عێراق كرد بەتایبەتی له گۆڕینى كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و وشكه‌ساڵى و بهبیابوون كه هه‌موو ئه‌وانه واده‌كه‌ن عێراق پێويستييان به پشتيوانى و يارمه‌تى و شاره‌زاییی ده‌ره‌کی هه‌بێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه له عێراق و له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيدانى عێراق كرده‌وه به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌ی نوێ و که‌مکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به نه‌وت و هاندانی که‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی ئه‌ڵمانی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.