Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:39

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی سەردانی سزادراوان دەكەن له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا

کوردستان TV
100%

 ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی سەردانی سزادراوان دەكەن له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا بڵاوكرایه‌وه‌.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەوران لە هەولێر ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: ئاگاداری کەسوکاری بەڕێزی سزادراوان دەکەینەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی 26ی 6ی 2023 سەردانیکردنی سزادراوان ناکرێت.
 راشگه‌یاندراوه‌" سەردانیکردنی سزادراوان ڕۆژی دووەم و سێیەمی جەژنی قوربان دەبێت، كە رۆژی دووەمی جەژن، واتە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 29ی 6ی 2023تایبەت بە ئافرەتان و ڕۆژی هەینی 30ی 6ی 2023 تایبەت دەبێ بە پیاوان".
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەوران لە هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لەم دوو رۆژەی سەردانكردنی سزادراوان، هیچ پارە و جل و بەرگێک وەرناگیرێ و تەنیا تایبەتە بە سەردان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.