Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:40

تۆمەتبارێك دەستگیركراو ده‌ستبه‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكی‌ دزراودا گیرا

کوردستان TV
100%


لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێدزرا بوو، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر ئوتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی6ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە له‌شاری‌ كه‌ركوك ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شوێنی‌ تۆمەتبار له‌قه‌زای‌ دوكان ده‌ستنیشانبكرێت‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات"لە ئێستادا تۆمەتبار (ر، ع، ع) لەدایكبووی 1999 بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.