دوای ئهوهی یانهی شهترهنجی خانزاد له تيپی بەچکە شێران و تازە پێگەیشتوان بوونە پاڵەوانی عێراق، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر پیرۆزبایی له یانهی شهترهنجی خانزاد دهكات.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهی پارێزگاری ههولێر:
بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و میدالیای زێرین بۆ تەمەنی خوار 14 ساڵ و پلەی دووەم و میدالیای زیوین بۆ تەمەنی خوار 10 ساڵ لەسەر ئاستی عێراق، وێڕای پیرۆزبایی لە یاریزانان و ڕاهێنەر و دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی تيپی بە چکە شێران و تازە پێگەیشتوانی یانەی شەتڕەنجی خانزادی شاری هەولێر، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆیان دووپاتدەکەینەوە و هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نازناو و دەستکەوتی زیاتریان بۆدەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
پارێزگاری ههولێر پیرۆزبایی له تيپی بەچکە شێران و تازە پێگەیشتوانی یانەی شەتڕەنجی خانزاد دهكات كه بوونە پاڵەوانی عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.