ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م چه‌ند چه‌كدارێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌ك و پۆلیسێكی عێراقیان كوشتووه.
له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا چه‌كدارانی داعش به چه‌كی قه‌ناس هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دۆر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری تكریت له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا ئه‌ندامێكی پۆلیسی عێراقی كوژراوه و دوانی تریش بریندار بوون.
دوای هێرشه‌كه‌ش، هێزێكی زۆری ئه‌منی و پۆلیس له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه به مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونان و ده‌ستگیركردن چه‌كداره داعشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.