دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئاکرێی کرد و بڕیاری کردنەوەی هەردوو زانکۆی ئاکرێ و گەرمیانی دا، بەڵێنەکەی خۆی بەجێگەیاند و بڕیاری دامەزراندنی هەردوو زانکۆیەکە دەرکرا.
نووسراوێک کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرە، تێیدا هاتووە، لە 25ـی 09ـی 2022 بڕیارمان دا بە:
1- دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەی لە خوارەوە هاتووە و لکاندنیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوشێوەی دەزگاکانی دیکەی خوێندن:
- زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان.
2- ڕاسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی هەریەک لەو زانکۆیانە و دابینکردنی گشت پێداویستییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ پەیوەندیدارەکان بە ڕەچاوکردنی سەرجەم مەرجە زانستی و یاساییەکان کە لە یاسا و ڕێنماییەکاندا هاتووە.
3- جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە.
مەسرور بارزانی لە ڕێکەوتی 22ـی 05ـی 2023 سەردانی ئاکرێی کرد و چاوی بە خەڵکی دەڤەرەکە کەوت، لە گوتارێکدا بەڵێنی کردنەوەی دوو زانکۆی نوێی لە دەڤەرەکانی ئاکرێ و گەرمیان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.