Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:18

وەزارەتی دادی عێراق : یاسای بوودجەی عێراق دەچێتە واری جێبەجێكردن

سبەی دووشەممە، یاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع، بڵاودەكرێتەوە.
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند كە سبەی دووشەممە، یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع، بڵاودەكرێتەوە.
كامیل ئەمین ،گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە سبەی دووشەممە، یاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع، بڵاودەكرێتەوە.
ئەمین ئاماژەی بەوەیشداوە كە یاسای بوودجەی گشتیی لە یەكی مانگی تەمووزی 2023وە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
رۆژی 11ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025ی پەسەند كرد.
ھاوكات رۆژی 21ی ئەم مانگە، سەركۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید یاسای بوودجەی گشتیی پەسەندكرد.
لە سەرەتای مانگی داھاتووە، دوای ئەوەی یاسای بوودجەی گشتیی بچێتە واری جێبەجێكردنەوە، خەرجییەكانی نێو یاساكە بە یاسایی ئەنجام دەدرێن.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.