كه‌شتی نه‌فه‌رهه‌ڵگری تایتانیك،درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 296 مه‌تر و كێشه‌كه‌ی 46 هه‌زار تۆن ده‌بوو له یه‌كه‌مین گه‌شتدا بوو له ئینگلته‌راوه بۆ ئه‌مریكا، له 13/4 1912 به‌ر شاخێكی سه‌هۆڵبه‌ند ده‌كه‌وێت،نقوم ده‌بێت و كاره‌ساتێكی گه‌وره و مێژویی له‌دوای خۆی جێده‌هێڵێت، كاتێ (2218) كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكهوتنیشی 1506كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 712 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركران.
له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه23ی حوزیرانی 2023 پاشماوه‌ی ژێرده‌ریایی "تایتان" كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ژێر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بێسه‌روشوێن بوو، دۆزرایه‌وه و ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا بوون پێنج كه‌س بوون سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زۆرێك له لێكچوون له‌رووی روودانی كاره‌ساته له نێوان ژێرئاوكه‌وتنی كشتی تایتانیك و ژێر ده‌ریایی تیتان بوونی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م دوو ڕوداوه، ده‌رهێنه‌ری فلیمی سینه‌مای تایتانیك "جه‌یمس كامیرۆن" ده‌ڵێت" من بۆ به‌رهه‌م هێنانی فلیمهكهم (33) جار چوومه‌ته قوڵایی زه‌ریای ئه‌تله‌سی، هه‌ربۆیه هه‌ست ده‌كه‌م، لێكچونێك له نێوان هه‌ردو روداوه‌كه‌ی ژێرئاوكه‌وتنی تایتانیك و تیتان هه‌یه،كه بریتییه له كاپتنی هه‌ردوو كه‌شتیه‌كه گوێیان به هۆشداری و رێنماییه‌كان نه‌داوه به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسكانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردوه، كاپتنی كهشیتییهكهی تایتانیك چه‌ندین جار ئاگادار كرانه‌وه كه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره لهبهردهمداههیه به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌دان و به‌رده‌وام بوو له رۆیشتن، به هه‌مان شێوه‌ش ژێر ئاو كه‌وتنی تیتانش ئه‌وانیش گوێیان به ئاگاداركرنهوهكان نه‌داوه له ئه‌نجامدا سه‌رجه‌م تیمه‌كه گیانیان له ده‌ست دا".
لێكچوونی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتی تایتانیك و ژێر ده‌ریایی تیتان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.