Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:15

بەڕێوەبەری سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتەكانی عێراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

کوردستان TV
100%

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، كۆتایی بە ئەركی محەمەد عانی لە پۆستی بەڕێوەبردنی سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان ھێنا.
لەمبارەیەوە باسم عەوادی ،گوتەبێژی حكوومەتی عێراق، لە گەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوەكە لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی حكوومەت بۆ لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن لە وەبەرھێنان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بەھاووڵاتییان، سەرۆكوەزیرانی عێراق، كۆتایی بە ئەركی محەمەد عانی لە پۆستی بەڕێوەبردنی سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان ھێنا.
راشیگەیاندووە كە سەعد فەیسەڵ ئەمین جبوری لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی لە شوێنی محەمەد عانی لە پۆستی بەڕێوەبردنی سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان دانراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.