Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:32

بزانە نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتۆتە چەند 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 25-6-2023  نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆِرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 147 هەزار و 100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدا سەرلەبەیانی دوێنێ شەممە، نرخەكەی 146 هەزار و 900 دینار بوو.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆری دراویش لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، نرخی فرۆشتنی  100دۆلارگەیشتە 148 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 146 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 147 هەزار و 200 دینار، نرخی كڕینیش بە 147 هەزار و 100 دینار بووە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.