رۆژی شه‌ممه 24 ی 6ی2023، یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزادی شاری هه‌ولێر دوو نازناو له‌سه‌ر 2 ئاستی جیاواز له خولی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی تازه پێگه‌یشتووان و به‌چكه شێران به‌ده‌ست هێنا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو خولی شه‌تره‌نجی عێراق له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی تازه پێگه‌یشتووان و به‌چكه شێران له قه‌زای شه‌قڵاوه له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوو، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كه به‌شدار كرد و ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ش كۆتایی به ركابه‌رییه‌كانی نێو خوله‌كه هات و له تازه‌پێگه‌یشتووانی خوار ته‌مه‌نی 14 ساڵان یانه‌ی خانزاد پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست هێنا و له ته‌مه‌نی خوار 10 ساڵان یانه‌ی خانزاد پله‌ی دووه‌می به ده‌ست هێنا.
تازه‌پێگه‌یشتووان و به‌چكه‌شێرانی خانزاد پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.