سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی د. مەتڕان مار جاک ئیسحاق کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشییەی کلدانیی هەولێر بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند " بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشییەی کلدانیی هەولێر، خوالێخۆشبوو د. مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م بیست".
ڕاشیگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و بەرێز مەتڕان مار بەشار وەردا سەرۆکی ئیبارشییەی هەولێر و کریستیانەکانی کوردستان وعێراق و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم".
مه‌سرور بارزانی هیواشی خواست "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.