به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی دانه‌وێڵه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه ڕێژه‌یه‌ك له گه‌نمی ئوستڕالیان كڕیوه و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ناوخۆ تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن و ئارده‌كه‌ی له بریكاره‌كانی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شی ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر گه‌رعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی دانه‌وێڵه گوتی: وه‌زاره‌تی بازرگانی پارساڵ به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی گه‌نمی ناوخۆوه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوستڕالیا كرد به مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی بڕی یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار ته‌ن گه‌نم.
گوتیشی: له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێكی ئه‌و ڕێژه گه‌نمه گه‌یشتووه، به‌ڵام 400 هه‌زار ته‌ن ماوه و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بگاته كۆگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و رێژه گه‌نمه‌ی وڵاتی ئوستڕالیا كه ده‌گات، له‌گه‌ڵ گه‌نمی ناوخۆ تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌كرێت به ئارد، دواتریش ئه‌و ئارده به ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر گه‌رعاوی جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ساڵی ئاینده كێشه‌یان بۆ گه‌نم نییه و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له سایلۆكان وه‌رگیراوه به‌شی پێداویستی ناوخۆ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.