به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌م دوو رۆژه‌دا پله‌كانی گه‌رما زۆر گه‌رم ده‌بن و له هه‌ندێ ناوچه 40 پله‌ی سیلیزی تێده‌په‌ڕێنێ.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی باش له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەرزتر دەبێت بە نزیکەی (1 تــــا 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی گوتی: به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ هه‌ینی، واته گه‌رم ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كهخێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی هه‌ر به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى
سۆران: 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 43 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.