وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 82 ملیۆن دینار بۆ هاتووچۆی قوتابیانی شەنگال و دەوروبەری.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ساڵانە بۆ پاڵپشتی قوتابیانی شەنگال کە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە دهۆک ئەنجامدەدەن، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی (هەشتا و دوو ملیۆن و پەنجا هەزار دینار)، بۆ خەرجی هاتووچۆی قوتابیانی شەنگال و دەوروبەری، کە تیایدا (745) قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە.
وهزارهت ئاماژه بهوهشدهكات: ئەو قوتابییانەی کە گشت بابەتەکان لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدەن بڕی 120 هەزار دینار تەرخان کراوە. ئەو قوتابییانەی یەک بابەت و دوو بابەت 50 هەزار دینار تەرخان کراوە، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاڵپشتی دارایی جەنابی سەرۆکی حکومەتیان بۆ خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.