خزمەتگوزاریی تەندروستیی ددان بۆ خاوەنپێداویستیی تایبەت له شاری ههولێر بێبەرانبەر پێشکەش دەکرێت.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بۆ یەكەم جار بەشێكی تایبەت بە پسپۆڕیی ددانی خاوەنپێداویستیی تایبەت لە شارى هەولێر كراوەتەوە كە لەلایەن پزیشكی پسپۆری ددان، خزمەتگوزارییەکە پێشکەش دەکرێت.
فهرمانگه ئاماژه بهوهشدهكات: لەو بەشەدا هەموو ڕۆژانی دووشەممە نەشتەرگەری دەکرێت؛ تا ئێستە 4 منداڵ نەشتەرگەرییان بۆ كراوە و 200 منداڵ لە هەولێر بۆ ئەو مەبەستە ناویان تۆمار كراوە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه"بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی تەندروستی بۆ چارەسەری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە لایەن پزیشکانی پسپۆری ددان لە نەخۆشخانەی حکومی بۆ نەخۆشانی خاوەنپێداویستیی تایبەت (ئۆتیزم، داون، ئیفلیجی مێشک) لە ژێر بەنجی گشتی دەکرێت".
له كۆتاییدا راگهیاندراوه" هەر خێزانێك لە پارێزگاكانی تری هەرێم، منداڵی خاوەنپێداویستیی تایبەتی هەیە، دەتوانێت لە ڕێگەی نەخۆشخانەی هێلیناوە ناوی تۆمار بكات".
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.