ئازاد جەوهەر تەها،بەڕێوەبەری ناحیەی مەلاقەرە ،تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان پڕۆژەی خزمەتگوزاری رێگاوبان و قیرتاوكردن بۆ گوندەكانی كەپەڕەش و مەلاكاغە جێبەجێدەكرێت.
هەروەها گوتی: گرینگی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە كە چەند گوندێك بەیەكەوە دەبەستێتەوەو هاتوچۆی گوندنشینان و جووتیاران ئاسانتر دەكات.
گوتیشی: لە ئاییندەیەكی نزیكدا چەند پڕۆژەیەكی دیكە خزمەتگوزاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی سنووری ناحیەی مەلاقەرە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەواڵ و فۆتۆ/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.