به‌ئاماده‌بوونی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌حموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌ربه‌ست له‌زگین و زاگرۆس فه‌تاح ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و دكتۆر سالار عوسمان، به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، چیا ھه‌ركی، یاریده‌ده‌ری مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای ھه‌ولێر، قادر قاچاغ، به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتیمان و، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی، حكومی، په‌ڕله‌مانتار، رۆژنامه‌نووس، ڕۆشنبیر و ھونه‌رمه‌ندان، مه‌ڕاسیمی ڕێزلێنان له نووسه‌ر و ئه‌كادیمیست (پ.د. ئیبراھیم ئه‌حمه‌د سمۆ) له‌ژێر ناونیشانی "پێنووس له‌پێناو مرۆڤایه‌تییدا" له به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا (دكتۆر سالار عوسمان) به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پ.د.ك گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی گوته‌كه‌یدا گوتی: ھه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه ڕێزلێنان پێشكه‌شی شه‌ھیدانی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه بكه‌ین و به‌رھه‌مه‌كانیان چاپ بكه‌ینه‌وه، له‌پال ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێ ڕێز له زیندووه‌كانیش بگرین و، پیان بلێین ئێوه كاره‌كته‌ری كارا و خه‌مخۆری نیشتیمانن.
دواتر (فازڵ میرانی) له گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌شی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن به ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چاڵاكییانه ئه‌ركی مرۆڤاییه‌تی و نیشتیمانی به‌جێ ده‌ھێنێ و ئێمه سه‌رفرازین به‌شی له‌م شێوه‌یه‌مان ھه‌یه و سه‌رفرازین خه‌ڵكی وامان ھه‌یه ئه‌م به‌شانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئومێدی خواست به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام بێت له‌م چاڵاكییانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بكات.
ئاماده‌بوان بینه‌ری فیلمێكی دیكومێنتاری بوون له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی ژیانی ( پ.د. ئیبراھیم ئه‌حمه‌د سمۆ) پاشان ناوبراو گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و، له له‌كۆتاییدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی (به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن) له‌لایه‌ن (فازڵ میرانی) پێشكه‌شی (پ.د. ئیبراھیم ئه‌حمه‌د سمۆ) كرا و وێڕای پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌گوڵ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ھونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیران.
له مهڕاسیمێكیدا رێز له نووسه‌ر و ئه‌كادیمیست (پ.د. ئیبراھیم ئه‌حمه‌د سمۆ) نرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.