شەڕ لەنێوان پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا روویداو دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان گیانیان لە دەستداوە.
كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند: لەلایەنی كۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرشتی عەبدوڵای ئازەربار، هێرش كراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بە ناوەكانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كەمپی زڕگوێزی شاری سلێمانی شەڕ لەنێوان پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا روویدا.
شەڕ لەنێوان هەردوو لایەنی كۆمەڵە روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.