وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند به واژووری ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆژه و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست، بڕیاریدا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (417,686,500)دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه له سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و گوژمه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاوه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیری ئاو، خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی، دابینكردنی بۆری، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و چه‌ند بوارێكی تری تایبه‌ت به سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
ئه‌و شوێنانه‌ی له‌و پرۆژانه سوودمه‌ند بوون، بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ڕانه‌تی له به‌حركه، قه‌ته‌وی، هه‌ولێری نوێ، گوڵان، به‌ختیاری، زاگرۆس، ژیان، فه‌رمانبه‌ران، كارێزان و ڕۆشنبیری و چه‌ند شوێنێكی تری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
هه‌ولێر... ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.