گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئاشكرای كرد كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شارۆچكه‌ی شێخان گه‌نجه‌ك هاته كوشتن و مامیشی به سه‌ختی بریندار كرا.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شێخان گه‌نجه‌كی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌ناوی (فوڕات ئیبراهیم) هاته كوشتن.
ڕاشیگه‌یاند: مامی گه‌نجه‌كه‌ش به‌ناوی خه‌لیل عه‌بدولكه‌ریم بریندار كرا.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پیشه‌ی گه‌نجه‌كه و مامه‌كه‌ی له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شێخان وه‌ستاییه.
هێمن سلێمان جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و فه‌رمانی گرتنیش بۆ بكوژه‌كه به مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.