به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بازرگانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه به‌شێكی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران خراوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: بڕی 10 دەملیار دینار خرایە سەرحسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی کەتایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023.
ڕاشیگه‌یاند: پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەست بەدابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕی پاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاریكراون:-
سلێمانی/ 5 پێنج ملیار دینار
هەولێر/ 2 دووملیاردینار
دهۆک/ 3 سێ ملیاردینار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.