جێگری یاریدهری وهزیری بهرگریی ئهمهریكا له كاتی بهڕێوهچوونی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، جهختی كردهوه كه ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشتگیریگردنی هێزی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دانا سترۆڵ جێگری یاریدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئامادەی بوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری سڵاو و ڕێزی وەزیری بەرگریی ئەمەریکای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پەرەسەندنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاو و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لەیەکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا.
لەمبارەیەوە جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوە دا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەردەوام دەبن لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و بە تایبەتی داعش بۆ دڵنیابوون لە دووبارە بەهێزنەبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئەمەریکا دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەن لەگەڵ ئەمەریکا دووپاتکردەوە.
بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆتاییهێنان بە شاڵاوی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.