مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئه‌مشه‌و سێشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به هه‌وڵی تیرۆركردنی كادیرێكیان له چه‌مچه‌ماڵ بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای له به‌رپرسانی سنووره‌كه كرد بكه‌رانی تاوانه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و بیانده‌نه دادگا، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كدا هه‌ڵوێستی جدییان ده‌بێت.
مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی لاوان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌م کاتژمێر 9:00 لە رووداوێکی تیرۆرستیدا دەسترێژی گولە لە کادرێکی ناوەندی باڵای چەمچەماڵ سەر بە یەکێتییەکەمان دەکرێت بەناوی (سەرهەنگ ئەنوەر) و لەلایەن دەستێکی ڕەش و نەناسراو هەوڵی تیرۆرکردنی دەدرێت".
ڕاشیگه‌یاند "وێڕای ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو ڕووداوە، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی ئاسایش و ئیدارەی شاری چەمچەماڵ دەکەین بەزووترین کات بکەر و داڕێژەری ئەو پیلانە ئاشکرا بکرێت و بدرێتە دادگا".
جه‌ختیشی كرده‌وه "لە ئەگەری کەمتەرخەمی و هێنانەوەی پاساودا، ئێمە لە یەکێتی لاوان هەڵوێستی جدی و مەدەنییانە دەگرینەبەر بۆ پاراستنی گیان و شکۆی هەر کادرێک و ئەندامێکی لاوان لە هەر جێگایەک بێت".
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "ئه‌مه چەندینجارە کادرانی لاوان رووبەڕووی تەنگەژە وگێجەڵپێکردن و ڕەشبگیری و کۆتا جاریش تیرۆر دەبنەوە لەو سنوورەدا، کاروانی خزمەتکردنی لاوانی کوردستان لای ئێمە بەردەوامە، بۆیە هیچ شتێک ڕامانناگرێت و نابێتە هۆکاری ترساندن و تۆقاندمان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.